سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە.

دکتۆر کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “هەرکاتێک ئەنجومەنەکەمان گەیشتە بڕیارێک لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێم ئەوا رادەگەیەندرێت و هەمووانی لێ ئاگاداردەکرێتەوە، بەڵام هێشتا کارەکانمان سەبارەت بەو دۆسیەیە نەگەیشتووەتە کۆتایی”.

وتیشی، “بەپێی یاسا، کار و بەرەوپێشچوونەکان لە دۆسیەکەدا بە نهێنی دەمێنێتەوە، تاوەکو دەگەینە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و کۆتایی، ئەوکات دەتوانین ناوەڕۆکی بڕیارەکەمان ئاشکرابکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پارێزگای سلێمانی دوو ساڵە لەسەر ئاستی عێراقدا پێشەنگە لە بواری وەبەرهێناندا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك و بە تایبەتیش بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان،…
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share