کۆمسیۆن: زیاتر لە 21 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان پێدراوە، 21 ملیۆن هاوڵاتیی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.

نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “کۆی گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی بایۆمەترییان هەیە، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی تاوەکو ئێستا 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 هاوڵاتییە، هاوکات ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 کەسە و ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە، 20 هەزار و 538 کەسە”.

بڕیارە رۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share