بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، گرفتە داراییەکانی تەندروستیی سلێمانی چارەسەرکراون و هیچ کێشەمان نەماوە، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان راناگیرێن و بەردەوامدەبن.
وتیشی، کوالێتیی ئەو نەشتەرگەرییانەی لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێن، باشترن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە سلێمانی پێشکەشدەکرێن، جگە لە بەغداد، لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق باشترە.