عەباس ئەکرەم: تاوەکو ئێستا ناوی دەرچووانی پۆلی 12ـمان بەدەست نەگەیشتووە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا ناو و ژمارەی دەرچووان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رەوانە نەکراوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ کاراکردنی زانکۆلاین دیارینەکراوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی ناو و ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12، دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ کاراکردنی زانکۆلاین دەکرێت.

وتیشی، تاوەکو ئێستا ناو و ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ـیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ نەنێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێكاریی یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو ئامێرانەی كە چیمەنتۆ دەگوازنەوە (خەباتەی مەركەزی) هۆشداری بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی…
Total
0
Share