عێراق لە رێکخراوی ئۆپێک بووە دووەم بەرهەمهێنەری نەوت

رێکخراوی ئۆپێک داتاکانی بەرهەمهێنانی بۆ مانگی هەشتی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، تێیدا عێراق دووەم بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێکخراوەکەدا.

رێکخراوی ئۆپێک لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، سعودییە لە پلەی یەکەم ماوەتەوە و پێگەی خۆی وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهان و لە رێکخراوەکەدا پاراستووە و، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی وڵاتەکە خۆی دەدات لە نۆ ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لە پلەی دووەم دێت، رۆژانە چوار ملیۆن و 15 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمد‌ەهێنێت، بەمەش عێراق وەک یەکێک لە کاریگەرترین ئەندامانی رێکخراوەکە و دابینکەرێکی مەزنی نەوت لە جیهاندا مایەوە و درێژە بە پێگەکەی دەدات.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرەڕای ئەوەی جیاوازی هەیە لە بڕ و توانای بەرهەمهێنان لەنێوان وڵاتانی بەهەمهێن لە رێکخراوی ئۆپێکدا، بەڵام بەشی زۆری ئەندامەکان تا رادەیەکی زۆر سەقامگیری خۆیان لە بەرهەمهێناندا پاراستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share