سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەمەبەستی لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی حەماس، بە رەسمی دەستیانکرد بە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، بە رەسمی دەستیانکرد بە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر شاری غەززە و ناوەندی کەرتی غەززە، بەمەبەستی لەناوبردن و وێرانکردنی ژێرخانی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنە زەمینییەکە بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکان ئەنجامدەدرێت و هەوڵیش دەدرێت بۆ ئازادکردنی سەرجەم ئەو بارمتانەی لەژێر دەستی چەكدارانی حەماسدان.
ئەوە لەکاتێكدایە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، زیاتر لە سێ هەزار چەكداری حەماس لەنێو کەرتی غەززەدا هەن و نزیکەی 10 بارمتەی ئیسرائیلییش لەنێو تونێلەکانی غەززەدا، دەستبەسەرکراون.