شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، لە 19 بۆ 22ی ئەم مانگەوە هەست بە سەرمای بەهێز دەکرێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 19 بۆ 22ی ئەم مانگە یەکەم بارستەهەوای ساردی ئەمساڵ روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو 5 بۆ 7 پلە دادەبەزێت.
وتیشی، “لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، حاجی ئۆمەران و بەشێکی دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی شەودا کاتژمێر 11ی شەو بۆ بەرەبەیان هەست بە سەرمای بەهێز دەکرێت”.