بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، تا ئێستا هەرێم نەوتی داواکراوی رادەستنەکردوون.
عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکیان لەلایەن هەرێمەوە رادەستنەکراوە و کێشەکە لەنێوان هەرێم و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ماوەتەوە.
وتیشی، وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە یەک چوارچێوەدا کاردەکەن، کە بەرهەمهێنەری نەوتی عێراقن، جیاوازییەکەیان تەنها سروشتی پەیوەندییانەدایە کە لەنێوان حکومەتی هەرێمدا کۆمپانیاکاندا هەن.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەمدێت لەناوخۆ بەکاردەهێنرێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکی.