سودانی و پزیشکیان لە پەراوێزی لوتکەی دەوحە کۆبوونەوە

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران کۆبوونەوە و گفتوگۆی هەندێک پرسی تایبەت بە ناوچەکەیان کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە گرنگترین بەرەوپێشچوونەوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، دڵنیاییان داوە کە رێگە نەدرێت بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا لەوە زیاتر تەشەنە بکات.

هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی و پزیشکیان جەختیان لەوە کردووەتەوە، پێویستە هەمیشە لە رێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسییەوە گرژییە سیاسی و ئەمنییەکان چارەسەربکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەروولا گفتوگۆی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانیان کردووە ، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابوری و گەشەپێدان.

 

 

 

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share