سەرۆک وەزیرانی عێراق و شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەوحە، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئال سعود، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانەی دیدارەکەدا، هەردوو وڵات ئیرادەی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ وڵاتانی دیکە، لە ژێر رۆشنایی پێشهاتە خێراکانی ناوچەکەدا دووپاتکردەوە. هەروەها جەختیان لە ئیرادەی هەردوو وڵات کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد و لوتکەی بەپەلەی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشە ناوچەییەکان و پێشخستنی هاوبەشی دوولایەنە بەرەو ئاسۆی فراوانتر لە هەموو بوارەکاندا، کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی جه‌ختده‌كاته‌وه‌: هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی پێشوه‌خته‌، له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی…
Total
0
Share