سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گوهدار ئامێدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنیی وڵات کرا و دووپات لە بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێران، پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کرا و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە ئارامی و سەقامگیری، خرایە بەرباس و  لەوڕووەوە، بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share