لە هەڵەبجە مێردمنداڵێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا

بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی مێردمنداڵێکی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سکاڵا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەناو شاری هەڵەبجە لە هەردوو گەڕەکی شارەوانی و مۆردانە دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ء، ش، م ) تەمەن 17 ساڵان دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە یەکڕیزیمان لە هەرێم دەتوانین داکۆکی لە شایستە داراییەکانی خەڵکەکەمان بکەین

ئەمڕۆ 16ی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share