وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بڕی 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیی جووتیاران دابەشدەکرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، بڕی 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیی جووتیاران دابەشدەکرێت.

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق، رایگەیاند،”سەرۆکی حکومەت رازیبوو لەسەر تەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران لە سەرتاسەری پارێزگاکان، ئەمەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی چالاکییە کشتوکاڵییەکان”.

وتیشی، “بڕیارەکە لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتدا یەکدەگرێتەوە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی پێداویستییەکانی جووتیارانە بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتیکردنی ئابوریی نیشتمانی”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share