ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت”.
وتیشی، “بەگوێرەی دوایین سەرژمێری پێویستە پشکی هەرێم لە بودجە %14.1 بێت”.
باسی لەوەشکرد، “ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە نەک خێر”.