وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: سبەینێ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سبەینی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.

ماجد بن محەمەد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە ئاژانسی هەواڵیی رەسمیی قەتەر راگەیاند، سبەینێ لوتکەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، بەڕێوەچوونی لوتکەکە بۆ رەتکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و هاودەنگیی وڵاتانی بەشدارە لەگەڵ دەوحە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی رەشنووسی بەیاننامەیەکی هاوبەش دەکرێت لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان، کە لەلایەن کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە پێشکەشکراوە.

بڕیاریشە سبەینێ، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەشداری لە لوتکەکەدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

منداڵێکی مەغریبی دوای بەسەربردنی حەوت ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی عێراق رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە. چیرۆکی منداڵە مەغریبییەکە لەوەوە دەستپێدەکات،…
Total
0
Share