دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسەی تۆمەتباربوو بە کوشتنی گەنجەکەی خورماڵ، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە، گەنجێک دەکوژرێت و دوای رووداوەکە، تۆمەتبار هەڵدێت.
دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، دەستبەجێ لەسەر ئەم رووداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا؛ دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا، توانرا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکرێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە.