پۆلیسی سلێمانی: دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە هاوسەری یەکترن دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری لەسەر بڕیاری دادوەر هەستان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆماتباران و دەستگیركردنیان دوای ئەوەی تۆمەتباران چووبوونە شارێكی دیکەی هەرێم.

دەشڵێت، سەرئەنجام دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكانی پۆلیس توانرا تۆمەتباران لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە دەستگیربكرێن .

پۆلیسی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، ئێستا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی. لە…
Total
0
Share