گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ رێبەری پەکەکە کۆببێتەوە.

گوڵستان کلچ گۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ناسراو بە (دەمپارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە کۆبوونەوەی ئایندەدا گوێ لە پیشەوەر و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکان دەگرێت، لەکاتێكدا گرنگترین کارەکتەر کە پێویستە گوێی لێبگرێت، عەبدوڵا ئۆجەلانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لە نزیكترین کاتدا سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە و گوێ لە بۆچوون و بیرکردنەوە و پێشنیازەکانی بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی…
Total
0
Share