کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی لە بەرژەوەندیی عێراق پەسەندکرد

کۆنگرێسی ئەمریکا، پڕۆژەیاسایەکی لە بەرژەوەندیی عێراق پەسەندکرد و بەپێی پڕۆژەیاساکە، چیدیکە سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی عێراق ئەنجامبدات.

کۆنگرێسی ئەمریکا بە 261 دەنگی (بەڵێ) لە بەرامبەر 167 دەنگی )نەخێر(، پڕۆژەیاسای (رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی) پەسەندکرد، بەوەش یاساکە رێگری دەکات لەوەی سەرۆکی ئەمریکا، لەژێر هەر بیانوویەکدا، کردەوەی سەربازی لە عێراق ئەنجامبدات بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا و دەسەڵاتی بڕیاردانی جەنگ دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆنگرێس.

ئەوە لەکاتێكدا، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا، سەرۆکانی ئەمریکا سوودیان لەو یاسایە وەرگرتبوو، بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئامانجەکانیان، لە خاکی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

ئەمریکا چەندین فڕۆکەی شەڕکەری لە خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، “بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی ئۆپەڕاسیۆنەکانمان فەوجێکی فڕۆکەی شەڕکەرمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد”. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share