ئەنجومەنی دەوڵەت، دامەزراوەیەکی دادوەریی عێراقە، نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی دادوەری کارگێری دەکات.
کاری ئەو ئەنجومەنە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی حکومەت، کاتێک لەسەر پرسێک گرفت دروستدەبێت و لێکدانەوەی جیاواز بۆ یاساکان دەکرێت ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساکان رووندەکاتەوە و گرفتەکان یەکلایی دەکاتەوە.
بۆ دابەشکردنی مووچە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبارەی داهاتی ناوخۆ (نەوتی ونانەوتی) گرفتیان هەیە هەردوو لایەن لێکدانەوەی جیاواز بۆ ئەو پرسە دەکەن، بۆ یەکلاییکردنەوەی لێکدانەوەکان، پرسەکە دەبردرێتە ئەنجومەنی دەوڵەت.