ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەشی مۆڵەتی شۆفێریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “بەشی مۆڵەتی شۆفێری ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکات کە سەردانیان دەکەن، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی پەیوەست بە (مۆڵەتی شۆفێری تاکسیی – یەکەم جار و مامەڵەی لۆگۆی تاکسی) تکایە لەئێستادا سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ژووری ژمارە 48 لە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی نەکەن، تاوەکو ئەوکاتەی لەڕێی پەیجی رەسمیی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، ئاگاداردەکرێنەوە”.

دەشڵێت، راکێشانی فۆرمی بایۆمەتری بۆ لۆگۆی تاکسی کارا نییە و گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا دەکرێت و تەواونەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share