كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی دەستکردی ئیسرائیلەوە.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، چەند رۆژێک بەر لەئێستا، لەلایەن وڵاتەكەیانەوە مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە بۆ ئەوەی چاودێریی وردی وڵاتانی ناوچەكە بكات، لەوانە عێراق، توركیا، ئێران و میسر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مانگە دەستكردەکە لە بنکەی (ماخیم)ـی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.