بڕیاری لێخۆشبوونی 15% بۆ قەرزی پێشینەکان دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دران و، دیارترینیان بڕیاری لێخۆشبوونە لە بەشێک لە قەرزی پێشینەکان.

سەرچاوەیەک لەناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی 15%ی ئەو قەرز و پێشینانەی پێشتر بە هاوڵاتییان دراون.

وتیشی، بەهۆی ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نزیکەی 166 هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی چەند پرس و تەورێکی دیکە کراوە، لەوانە پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان: ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە پڕۆژە و بەرنامە سیاسییەكانی نەوشیروان مستەفایە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی…
Total
0
Share