لەبارەی پچڕانی کارەبای نیشتمانییەوە هاوڵاتییانی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تاقیکردنەوەی فشار لە سنووری سلێمانی ئەنجامدەدەن و ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “لە رۆژانی 10 و 11 ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدەدەین، کە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم تاقیکردنەوەیە رێککارێکی رۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجامدەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو رۆژی تاقیکردنەوە کە تیایدا هاوڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “لە رۆژانی تاقیکردنەوەی فشاردا ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share