کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک دادەبەزێت و نزیک دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ، لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری دروستبوونى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبیت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلەی سیلیزی دادەبەزێت

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی

سۆران: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share