هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 859 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 303 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 166 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 836 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای 407 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 325 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کۆڵۆمبیا بە 321 هەزار بەرمیل و بەرازیل بە تێکڕای 278 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share