بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، تەرمی دایک و کچێک دۆزرانەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوەیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 07:20ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی دوو تەرم لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەگی باخی میر کە دایک و کچن بە ناوەکانی (ج. ف. س) تەمەن 54 ساڵ و (ه. ه. ع) تەمەن 17 ساڵ و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمەکان لە پزیشکی دادی هەڵەبجەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.