باڵیۆزی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی رایگەیاند، لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئاستێکی جیاوازی هەماهەنگیی دەستپێدەکەنەوە.
رەزا نەجەفی، باڵیۆزی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “گفتوگۆکان دەستپێکێکی نوێ دەبن لە شێوازێکی نوێی هەماهەنگیی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و، گفتوگۆکان لە ئاستی تەکنیکیدا دەبن، وڵامدەرەوەی نیگەرانییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەبن”.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئاژانسەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە ئاستێک کە جێگەی نیگەرانییە و مەترسیدارە.