بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا.

بافڵ، جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە مسوڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

دەشڵێت، هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share