ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتاییدێت

ئەمڕۆ بە دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

هەر بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە ( دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share