پارێزەرێکی راوێژکار رایدەگەیەنێت، ئەگەر فرۆشتنی موڵکەکانی چاڤیلاند قەرزەکانی کۆمپانیاکە پڕنەکاتەوە، خاوەن پشکەکانی بەرپرس دەبن لە دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی.
کاروان هیمەت پارێزەری راوێژکار رایگەیاند، “کاتێک پرۆژەی چاڤیلاند خرایە زیادکردنەوە، بۆی هەیە کۆمەڵێک سەرمایەدار بێنە ناو زیادکردنەکەوە بڕە پارەیەک بدەن کە لە بڕی ئەو قەرزانە زیاتربێت کە هاتووەتە سەر کۆمپانیاکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بە موڵکەکانی کۆمپانیاکە دەدرێت لە زیادکردنەکەدا نەگاتە بڕی ئەو قەرزەی کەڵەکە بووە، بەپێی یاسای کۆمپانیاکان خاوەن پشکەکان بەرپرس دەبن لە دانەوەی قەرزەکە هەر کەسەو بەپێی پشکی خۆی”.