سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو دەرچووانەی زانکۆکە بڵاوکردەوە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن.

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، “ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی خوێندنی باڵای (ماستەر و دکتۆرا)ـی زانکۆمان دەکەینەوە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ دامەزراندنەکانی ئەنجومەنی راژەی حکومەتی فیدراڵ، زانکۆمان بە نووسراوی ژمارە 6225 لە 6ـی 8ـی 2025، ناوی سەرجەم بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرزکردووەتەوە کە 177 بەشە و بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتیشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی راژەی عێراق کراوە”.

ئەوەش هاتووە، “بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەندین بەش لە سیستمی دامەزراندنی ئەنجومەنی رۆژەدا نییە و مافی دەرچووانی زانکۆمان کەوتووەتە بەردەم مەترسییەوە، سەرەڕای هەوڵی سەرۆکایەتیی زانکۆمان و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زیادکردنی ناوی ئەو بەشانەی لە سیستمدا نین، بەڵام بەداخەوە وەک زۆربەی مافەکانی تری گەلەکەمان، ئەمجارەش ستەم لە گەلی کوردی دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکرێت لە کاتی دامەزراندن”.

داواش لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکات، هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ گەڕانەوەی ئەم مافە بۆ دەرچووانی زانکۆمان و زانکۆکانی تری کوردستان، کە ئەم گرفتانەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی عێراق رازی نییە كە نەوتەكەی لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە پێگەی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریكی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی بەغداد بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگای…
Total
0
Share