دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی نووسراوی ژمارە (8298) لە 16ی تەمموزی 2025 ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە رێگری دەکات لە وەڵامدانەوەی خوێندکاران و قوتابیان بەزمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان، ئەوکات و دوای هەوڵەکان وەها راگەیەندرا کە کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام ئەو کێشەیە خەرقێکی روونی ماددەی چواری دەستووری عێراقە، هێشتا چارەسەر نەکراوە و رێگرییەکان وەک خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا و ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین.

دەشڵێت، بۆیە ئێمە لەدەستەی ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ماددەی چواری دەستوور و کێشەی قوتابیانمان چارەسەربکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن.

باس لەوەشدەکات، لە هەمان کاتدا داواکارین لە کاربەدەستانمان لە بەغداد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندکاران بە زمانی شیرینی دایک وەڵامبدەنەوە و وەرگێڕی پێویستیش بۆ روونکردنەوەی وانەکان دابینبکرێت.

ئەوەش دەڵێت، ئێمە لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکەدا وەک دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رامانگەیاند، بڕیار پێویستە بە بڕیار هەڵبوەشێتەوە نەک بە گفتوگۆی زارەکی، عێراق و دەستورەکەی موڵکی گەلانی عێراقە و لەم چوارچێوەیەشدا مافی رەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورییەکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات، بێگومان لە بەردەوامیی ئەم کێشەیە و پابەند نەبوون بە ماددەی چواری دەستور و پێشێلکردنی رێگای دادگای فیدراڵی دەگرینە بەر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندییەكی پتەو و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییدا هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكی بەردەوام و پتەویان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا…
Total
0
Share