چوار نیشانە دەریدەخەن کالسیۆمت کەمە

کالسیۆم یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی ئێسکی مرۆڤ کە کەمبوونەوەی لە ئاستی دیاریکراوی خۆیدا چەندین زیان بە جەستە دەگەیەنێت، هاوکات چەند نیشانەیەکیشی دەبێت لەوانەش:

-کێشەی ماسولکەکان، کاتێک ئاستی کالسیۆم لە جەستەدا کەمدەبێتەوە تووشی ئازاری ماسولکە و تەشەنوجات دەبیت لە پەلەکاندا بە تایبەت لە کاتی جوڵە و رۆیشتندا.

-فشەڵبوونی ئێسک، ئێسکەکان کالسیۆمی باش خەزن دەکەن، بەڵام پێویستیان لە ئاستێکی باشی کالسیۆمە، هەر کاتێکیش داببەزێت فشەڵبوونی ئێسک روودەدات و ئەگەری شکانی ئێسک و ئازاری ئێسک زیاددەکات و کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەمێنێتەوە.

-کێشەی ددانەکان، کەمی کالسیۆم کێشەکانی هەوکردنی پوک، کلۆربوونی ددان، لاوازبوونی رەگی ددان و فشەڵبوونی ددان دروستدەکات.

-کێشەکانی قژ، بە تایبەت هەڵوەرینی قژ، هەرچەندە مەرج نییە هەموو کات پەیوەست بێت بە کەمی کالسیۆم لە جەستەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share