لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە.
لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانە و دوورە لە کار و پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چـ.ـەک نییە تاوەکو بە چـ.ـەک تەقەی لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیـ.ـرۆرکردن، ناوبراو ئێستا دۆخی تەندروستیی زۆر باشە”.
دەشڵێت، داواکارین دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرابکەن، چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیـ.ـرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکار و ھاریکاری یەکتر بین تاوەکو پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە.