بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە گەورەدێ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بە سەختی برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گوندی گەورەدێی نزیک چەمی رێزان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بە سەختی برینداربوون و دۆخی هەندێکیان ناجێگیرە.
وتیشی، گوماندەکرێت گەشتیارەکان لە نەتەوەی عەرەب بن و بۆ گەشت سەردانی ناوچەکەیان کردبێت.