دەزگای هەوڵگریی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی پارەدارکردنی داعشیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە پارەدارکردنی داعش و پیلانی هێرشی تیرۆرستیان هەبووە.
دەزگای هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە چاودێری و راوێژی راستەخۆی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، توانیویانە تۆڕێکی پارەدارکردنی داعش دەستگیربکەن، کە بەرپرسن لە دابینکردن و تەرخانکردنی دارایی بۆ رێکخراوەکە و یارمەتیدەربوون لە گواستنەوەی تیرۆرستان لە وڵاتانی دیکەوە بۆ ناو خاکی عێراق و پیلانی هێرشی تیرۆرستیان بۆ چەندین پێگە و ناوچە داڕشتووە.
هەر لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژکراوە و تەواوکاری هەمان ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە دەزگای هەواڵگری لە ساڵی 2023 بۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی هاوشێوە ئەنجامیداوە.