لە گەرمیان بومەلەرزەیەک روویدا

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بومەلەرزەیەک روویدا.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، کاتژمێر 11:36ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی نێوان شارەدێی باوەنوور و شێخ تەویل، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر روویدا.

دەشڵێت، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 12 کیلۆمەتر و، لە دووریی 37 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلار روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share