پۆلیسی گەرمیان: کەسێک بە چەقۆ کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە شەڕێکدا، کەسێک بە چەقۆ کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، لەسەر رووباری سیروان، شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج روویدا و چەقۆیان لەیەک داوە؛ لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (رێکار عوسمان عەبدوڵا) لەدایکبووی ساڵی 2007 دانیشتووی کەلار، گەڕەکی گۆران بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانیلەدەستدا و لایەنی بەرامبەریش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بریندارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندکراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لەسەر رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share