راپۆرتێک: لە هاوردەکردنی کاڵای تورکیا عێراق لە پلەی شەشەمدایە

سەنتەرێکی بواری داتا و ئامار رایگەیاند، عێراق لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە بەهای نزیکەی 970 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

سەنتەری “تورکستات” بۆ توێژینەوەی داتا و ئامار بڵاویکردەوە، لە ریزبەندی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵا و شمەکی تورکی، عێراق لە پلەی شەشەم دێت و بە تەنها لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە بەهای 970 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

هەر بەپێی راپۆرتی سەنتەرەکە، قەبارەی هەناردەی مانگی رابردووی تورکیا نزیکە لە 25 ملیار دۆلار و بەراورد بە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە رێژەی %11 بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share