وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

ئەم هەفتەیە وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر داهاتە نانەوتییەكان و چارەسەری ئەو گرفتانەی لەو رووەوە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەن.

وەفدەکە پێکهاتووە لە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەكانی دارایی و ئابوری، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا لەگەڵ نوێنەری چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری باج.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی…
Total
0
Share