بەغداد پارەی مووچەی مانگی شەشی نارد

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی شەشی رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 990 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شەش، رادەستکردین.

وتیشی، پارەکە بە دوو گوژمە رادەستکراوە؛ سەرەتا بڕی 690 ملیار و دواتریش بڕی 300 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

چاوەڕواندەکرێت، لە سبەی دووشەممەوە حکومەتی هەرێم دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share