دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، متمانەی بە کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا نییە و جەختی لەوە کردەوە، پەیوەندیی سێ قۆڵیی نێوان واشنتن، مۆسکۆ و کیێڤ بەردەوامە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی کالەر رایگەیاند، نازانم کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان پوتن و زلێنسکی دەبێت یان نا، بەڵام پەیوەندیی سێ قۆڵیی نێوان ئەمریکا، روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم چارەسەرێک بۆ ململانێی ئۆکرانیا بدۆزینەوە و جەنگ کۆتاییبێت.