بڕیارە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید جارێکی دیکە ببرێتەوە بەردەم دادوەر و بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم دادبینی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت دادوەر بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدات.
ئاشکراشیکرد، ژمارەی ئەو داوا یاساییانەی لە دژی شاسوار تۆمارکراون بۆ 79 داوا بەرزبوونەتەوە، کە 70 یان سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندن و پێنج سکاڵاش لەلایەن فەرمانگەکانەوە تۆمارکراون بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزەکانی.
شاسوار عەبدولواحید لە شەوی 12 ی ئەم مانگەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا نازاندرێت ئەمڕۆ دادوەر بڕیاردەدات بە بارمتەی یاسایی ئازادبکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە.