دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاگادارییەکی بۆ خانەوادەی ئەو کەسانەی پرسیاری سۆراغی کوڕەکانیان کردبوو کە لە شەڕی لالەزار دیارنەماون، بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “ژمارەیەک ناوی ئەو کەسانەی لەگەڵ هێزی دووپشک تاوەکو ئێستا سۆراغیان نەبووە بۆ ئێمە هاتبوون وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئێمەش بەدواداچوونمان کرد لەگەڵ دەزگای ئاسایش/ سلێمانی، ئەوانیش وەڵامی ئێمەیان دایەوە بۆ قوناغی یەکەم، ئەو ناوانەی لە خوارەوە کەسوکاریان دەتوانن لە بەیانییەوە کاتژمێر 10ـی بەیانی سەردانی ئاسایش بکەن بۆ بینینی کوڕەکانیان”.
ناوی ئەو بەشە لە دەستگیرکراوان:
گەرمیان محەمەد ئەمین
سۆران عوسمان
سامان حەمەساڵح
گەیلان نەریمان عەزیز
شەهرام موحسین محەمەد
زانا کەریم
بابان ئەحمەد
هاوکار محەمەد ئەمین
هەڵمەت خدر مەحمود
سابیر محەمەد جوامێر
کارزان محەمەد خدر
ئیدریس حامید نەسرەدین
محەمەد حامید نەسرەدین
محەمەد جەبار محەمەد
هاوکار عەبدولکەریم عوسمان