نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو کارەکان بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوەبچێت

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەلایانەوە گرنگە یاسا سەروەر بێت و هەموو کارەکان بە شێوەی یاسایی بەڕێوەبچن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەبارەی رووداوەکانی لالەزار رایگەیاند، “ئێمە پێشتریش پەیامی خۆمان گەیاندووە، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو کارەکان بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوەبچێت”.

وتیشی، “هیچ کێشەیەک نییە چارەسەری نەبێت، گرنگ ئەوەیە، سەروو ماڵی هاوڵاتییان بپارێزرێت، یاسا سەروەر بێت و رێچکەی خۆی بگرێت و هەر بەپێی یاساش چارەسەربکرێت”.

سەبارەت بە چارەسەری کێشەی مووچە نێچیرڤان بارزانی ئاشکرایکرد، “لە دانوستانی چڕداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی موچە چارەسەر دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

لە خواردنگەیەكی شاری دهۆك چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا دۆزرایەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت خواردنگەكەیان داخست. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share