وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ بەئامانجگرتن و تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەمان ئەو رۆژەی پیلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی ئاشکراکرا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچوو.

وتیشی، لە لالەزار دەستمان بەسەر چەندین درۆنی خۆکوژی و چەکدا گرتووە.

هاوکات عەقید سەلام عەبدولخالق هەواڵی چەند میدیایەکی پارتیشی بەدرۆخستەوە و جەختیکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە رووداوەکەی لالەزار بێسەروشوێن نەبووە.

دەشڵێت، “زیاتر لە جارێک پەیوەندی بە داواکراوانەوە کراوە بۆ خۆڕادەستکردن، ئەگەر خۆیان رادەستبکردایە، ئەو شەڕە رووینەدەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیركراون

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت،”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی…
Total
0
Share