کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا 627 کەسیان لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخستووەتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، تا ئێستا حەوت هەزار و 440 کەس وەک کاندید بڕیارە بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، 627 کەسیش دوورخراونەتەوە.
ئاشکراشیکرد، لە کۆی ئەو کەسانەی دوورخراونەتەوە 290 کەسیان پەیوەندی بە بنەماکانی دادپەروەرییەوە هەبووە، 163 کەسیان داوای گۆڕینیان کراوە، 106 کەسیان لە تاوانەوە تێوەگلاون، چوار کەسیان بەهۆی بەڵگەنامەی ساختە، 15 کەسیان بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، 34 کەسیان بەهۆی نەبوونی بڕوانامە دوورخراونەتەوە.
جەختیشیکردەوە، 10 لەو کەسانەی دوورخراونەتەوە لە پێکهاتەی مەسحییەکانن.