سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی: سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی پەلاماری سلێمانی دەدەن

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەكانی پارتی بە ئیعاز و پلانی سەرووی خۆیان و بە دڵێكی رەشی پڕ لە قین، پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو میدیایانەی پارتی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بە ناوی سەرۆك و سەركردەكانی یەكێتی لەسەر رووداوەكەی لالەزار و پڕۆسەی چەسپاندنی یاسا بڵاودەكەنەوە.

دەشڵێت، “ئێمە بە میدیای پارتی و ئاغاكانیان دەڵێین، نەك سێ رۆژ، بەڵكو سێ هەزار شەو و رۆژی دیکە پەلاماری یەكێتی و سلێمانی بدەن، ناتوانن شكستی خۆتان و هێزەكانتان بەرامبەر خورشید هەركی و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن”.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستییە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستی خۆتان و هێزەکانتان و سووتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و راکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی، لە بیر خەڵک ببەنەوە؛ بەڵام دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە، سێ هەزار شەو و رۆژی دیکە ئەم دۆڕانەتان لەبیر خەڵکی کوردستان، هەولێر و هۆزی هەرکی، ناچێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share