سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرکوک لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت،سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرکوک لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، “لە رابردوودا بە بیانووی ئەوەی مامۆستایانی کورد میلاکانیان سەر بە حکومەتی عێراق نییە، لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشبوون، بەڵام پاش دەستبەکاربوونی پاریزگاری نوێی کەرکوک، بابەتەکە بەهەند وەرگیرا و بە نووسراوی رەسمیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاگادارکردەوە و توانرا ئەو بابەتە چارەسەربکرێت و، زەوی پێویست بۆ مامۆستایانی سەر بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تەرخانبکرێت و دابەشبکرێت بەسەریاندا”.

وتیشی، “هەر فەرمانبەرێک خزمەتەکەی سەر حکومەتی هەرێم بێت و دانیشتووی کەرکوک بێت فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردبێتەوە، زەوی بۆ دابیندەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share